مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە هەولێر بە مەبەستی بەشداریكردن لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2024).
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی کرد لە محموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک پەرلەمانتار.
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و شاندی یاوەری بەشدار دەبن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2024) كە بڕیارە سبەی هەینی لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆك بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.