لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیركران كە هەڵسابوون بە دزینی چەندان ئۆتۆمبێل لەنێو شاری هەولێر.
پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م. م. س) و (م. ل. س) دەستگیر کران کە لە شوێنە جیاجیاکانی شاری هەولێر زیاتر لە (25) ماتۆڕسکیلیان دزیبوو و دواتر شێوەی ماتۆڕسکیلەکانیان گۆڕیبوو و فرۆشتبوویانەوە بە کەسانی تر.
بڵاویشی كردەوە: تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕادەستی دادگا کران.
پۆلیسی هەولێر هۆشداریشی دا، هەر کەسێک مامەڵە بە کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی دزیاری و بە تایبەت ماتۆڕسکیل بکات، چاوپۆشیی لێ ناکرێت و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و دەدرێتە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.