Erbil 8°C سێشەممە 03 کانونی یەکەم 20:55

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا: پاكێجێكی نوێی یارمه‌تی بۆ ئۆكراینا ڕاده‌گه‌یه‌نین

کوردستان TV
100%


بڕیاره‌ ئه‌مریكا پاكێجێكی نوێی یارمه‌تیی سه‌ربازی به‌ ئۆكراینا پێشكه‌ش بكات. له‌و باره‌وه‌ لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ ئیداره‌ی سه‌رۆك جۆ بایدن به‌نیازه‌ چوارشه‌ممه‌پاكێجێكی نوێی یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ ئۆكراینا ڕابگه‌یه‌نێت. 

ئۆستن ئه‌و لێدانه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕوون كرده‌وه‌ له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگریی كۆڕبه‌ندیی وڵاتانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و نوێنه‌ره‌كانیاندا له‌ لاوس كۆبووه‌وه‌. ئۆستن باسی بڕیاره‌كه‌ی چینی كرد كه‌ بڕیاری داوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی لاوسدا به‌شداری نه‌كات و ئه‌و بڕیاره‌ی به نشوستی بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌ ناوبرد. 

ئۆستن پشتیوانی ئه‌مریكای بۆ ئیسرائیل دووپات كرده‌وه‌ له‌و شه‌ڕه‌ی دژ به‌ حه‌ماس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌یكات، به‌ڵام هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی خه‌ڵكی سڤیل له‌كاتی شه‌ڕه‌كاندا كرده‌وه‌. 

تیشكی خسته‌ سه‌ر هێرشه‌كانی حووسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان له‌ ده‌ریای سوور و ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر حووسییه‌كان به‌ درێژایی كات به‌رگری كردن بووه‌ له‌ خودی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌.

 له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ کۆمپانیای هێلسینگی ئەڵمانی كه‌ لە ساڵی دوو هه‌زارو بیست و دوویه‌وه‌ لە ئۆکراینا کاردەکات و چەندین گرێبەستی لەگەڵ ئەم وڵاتە واژۆ کردووە. بەگوێرەی میدیایەکی ئەڵمانی یەکێک لەو گرێبەستانە پەیوەندی بە ناردنی درۆنی ئه‌ڵمانیا بۆ ئۆكراینا هه‌یه‌.

 ئه‌مه‌ش له‌كاتێك دایه‌ كه‌ لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ناردنی چه‌كێكی كاریگه‌ری بۆ ئۆکراینا ڕاگەیاند بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی بخاتەڕوو. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.