Erbil 18°C پێنجشەممە 21 تشرینی دووەم 10:33

خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی11ی2024، وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستیی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە چارەکردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی (AP) سیستمی ئەمەریکی لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، کە بە نووسراویان ژمارە (5509) لە (2024/11/18) بەدەستمان گەیشتووە، خوێندنى باڵا سەرەڕاى هەبوونى پشووى فەرمى ئەمڕۆ ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌،  بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچووانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان دەتوان لە ڕێگەى وێبسایتى (http://regayzanko.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکانى کوردستان وەربگرنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.