پەسەندکردنی پلان (دۆکترین)ی "وەڵامدانەوەی ناوەکی" لە لایەن سەرۆکی رووسیا پوتین'ەوە کە ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری هێرشی بالیستیکی بەکاری دەهێنن، لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالێننا بیەر بووک کاردانەوەی لێکەوتەوە و ڕایگەیاند، ئەو پلانە ئەوان ناترسێنێت.
بیەر بووک لەگەڵ هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی پۆلۆنیا ڕادۆسڵاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوە فەڕەنسا ژان نۆئێل بارۆت و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئەنتۆنیۆ تاجانی کۆبوویەوە.
هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی ئیسپانیا خۆزێ مانوێڵ ئالبارێس و بریتانیا دێڤید لامی بە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالێننا بیەر بووک دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاماژەی بە پەسەندکردنی پلانی "وەڵامدانەوەی ناوەکی رووسیا کرد کە ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری هێرشی بالیستیکی بەکاری دەهێنن، گوتی، چی دەڵێن با بیڵێن، ناتوانن چاوترسێنمان بکەن.
بیەر بووک ئاماژەی بەوە دا کە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بۆ ماوەی هەزار ڕۆژە بەردەوامە و لەم بارەیەوە گوتی، ئازادیمان لە ئەورووپا پەیوەستە بە ئاشتی کیشوەرەکە. ئۆکراینییەکان تەنها بەرگری لە ئازادی خۆیان و وڵاتەکەیان ناکەن، بەڵکو هەزار ڕۆژە بەرگریی لە ئاشتی ئەورووپا دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.