Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:36

ڕووسیا: ئەگەر هاژه‌كی دوور مەودا بەکاربهێندرێت ئەوا مافی هێرش کردنە سەر هێزەکانی کیێڤ و ناتۆمان دەبێت

کوردستان TV
100%


جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا، دمیتری مێدڤێدێڤ ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر هاژه‌كه‌ دوور مەوداکانی سەربە ناتۆ بەکاربهێندرێن ئەوا مافی هێرش کردنە سەر هێزەکانی کیێڤ و ناتۆیان دەبێت و ڕایگەیاند: ئەمەیش دەبێتە جەنگی جیهانی سێهەم.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە كەناڵی خۆی لە تێلێگرام بڵاویکردەوە، مێدڤێدیڤ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو بانگەشانە کرد کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا ڕێگەی داوە بە بەکارهێنانی ئەو هاژه‌كه‌ دوورمەودایانەی بۆ ئۆکراینا دابینکراوە لە قۆڵایی خاکی ڕووسیادا، بەکاربهێندرێن.

مێدڤێدیڤ باسی لەوە کرد کە ئەو مووشەکانە هاوکار نابن لە کردەکانی جەنگی ئۆکراینادا و، ڕایگەیاند: گرنگ نییە کێ بڕیاری داوە چ کاتێک هاژه‌كیپ بالیستیکی دوور مەودا و کروزی ناتۆ لە دژی ڕووسیا بەکاربهێنرێت. پێشتریش هەوڵدرا ئەم جۆرە هاژه‌كانه‌ دژ بە وڵاتەکەمان بەکاربهێندرێت. گرنگ نییە چەند مووشەک لە دەستی دوژمندا هەیە.

هەروەها مەدڤێدیڤ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین پێشتر ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێگەدان بە ئۆکراینا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا بە واتای بەشداری کردنی وڵاتانی ناتۆ و ئەمریکا و ئەورووپا دێت لە جەنگدا.

گوتیشی: ئەوە گرنگە کە سەرۆکەکەمان دەیڵێت. ڕەزامەندی نیشاندرا لەسەر ڤێرژنی نوێی پلانی دۆکترین "وەڵامدانەوەی ناوەکی" لە ئەگەری هێرشی بالیستیکی. بەکارهێنانی مووشەکەکانی سەربە ناتۆ بەمشێوەیە، بە واتای هێرشی وڵاتانی هاوپەیمانیەکەیە دژ بە ڕووسیا. لەم بارودۆخەشدا مافی خۆمانە بە چەکی کۆکوژ تۆڵە لە کیێڤ و هێزەکانی ناتۆ بکەینەوە لە هەرکوێیەک بن. ئەمەش جەنگی جیهانی سێهەم دەبێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا مێدڤێدیڤ، ئەەوەیشی خستەڕوو کە ئیدارەی جۆ بایدن لە ئەمریکا بە ئەنقەست گرژییەکەی زیاد کرد و، وای کرد تیمەکەی سەرۆکی هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ ناچاربێت پێوەی سەرقاڵ بێت و، ڕایگەیاند: لەوانەشە بایدنی پیر بڕیاریدابێت بەشێکی زۆری مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا ببات و بەشێوەیەکی جوان بمرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.