Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:10

لە بەیاننامەی لووتکەی سەرکردەکانی G20دا ئاماژە بە غەززە، لوبنان و ئۆکراینا کرا

کوردستان TV
100%

لە یەکەم ڕۆژی 19هەمین لووتکەی سەرکردەکانی G20دا کە لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆ بە میوانداری بەڕازیل بەڕێوەچوو، بەیاننامەیەک لە بارەی پێشهاتەکانی غەززە، لوبنان و ئۆکراینا بڵاوکرایەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان کە لە تشرینی2023ەوە تا ئێستا ئەنجامیان دەدات، دۆخی مرۆیی گەیشتووەتە ئاستی کارەساتبار، کە ئەوەیش جێگەی نیگەرانییە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر پێویستی هەڵگرتنی هەموو بەربەستەکانی بەردەم گەیاندنی هاوکاریە مرۆییەکان کراوەتەوە و، هاتووە: باس لەبەپەلە زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و بەهێزکردنی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی کرا. جەخت لەسەر مافی چارەنووسی فەڵەستینییەکان و پابەندبوون بە دیدگای چارەسەری دوو دەوڵەتی کرایەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە نزیکەی 45 هەزار کەس و لە لوبنانیش سێ هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا باس لەو ئازارانە کراوە کە بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا ڕوویانداوە و، ئاماژە بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی جەنگ کراوە لەسەر ئاسایشی خۆراک، وزەی جیهانی، زنجیرەکانی دابینکردن، سەقامگیری دارایی، هەڵئاوسان و گەشەکردن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.