بانكێكی جیهانی ئامۆژگاری هاووڵاتییان و بازرگانان دەكات زێرەكانیان نەفرۆشن و بگرە زیاتریش بكڕن، چونكە پێشبینی كردووە بۆ ساڵی 2025 نرخی ئەو كانزا زەردە لەسەر ئاستی جیهان بگاتە بەرزترین ئاست.
بانكی (گۆڵدمان ساكس)ی ئەمەریكی پێشبینی كردووە لە ساڵی 2025 نرخی زێڕ بگاتە بەرزترین ئاست بەهۆی زیادبوونی داواكار و كڕیار و هەروەها كەمكردنەوەی رێژەی سوود لە ئەمەریكا.
بانكەكە هەروەها پێشبینی كردووە بە درێژایی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ، نرخی زێڕ بەردەوام روو لە بەرزبوونەوە بكات، بۆیە ئامۆژگاری هاووڵاتییان و بازرگانانی كردووە دەست بە زێڕەكانیانەوە بگرن و بەپێچەوانەشەوە ئەگەر بۆیان بگونجێت زیاتریش بكڕن.
بانكەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە پێشبینی دەكرێ لە كۆتا مانگی ساڵی 2025 نرخی هەر ئۆنسەیەك زێڕ بگاتە سەرووی 3 هەزار دۆلار، لە كاتێكیدا كە ئەمڕۆ دووشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەك زێڕ 2 هەزار و 593 دۆلار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.