Erbil 23°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:36

هەولێر.. گەورە پڕۆژەی دووسایدی سەرەكیی دارەتووی كۆن و نوێ جێبەجێ دەكرێت

100%


لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی بەمەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە بواری دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان، گەورەپڕۆژەی دروستكردنی دووسایدی دارەتووی كۆن و نوێ جێبەجێ دەكرێت.

ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە گەورەپڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پێشتر بەردی بناغەی پڕۆژەكە لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دانرا.

لە ئێستادا كاری دانانی قاڵبی کربستۆن بە درێژیی (4 كیلۆمەتر) بۆ ئەو شەقامە سەرەكییە دەكرێت و لە قۆناغی دواتردا پرۆسەی قیرتاوكردنی دووسایدەكە دەستپێدەكات، بە تەواوبوونی وێڕای ئەوەی سیمایەكی جوانتر بە شارەوانییەكە دەبەخشێت، هاوكات دەبێتە هۆی ئاسانكارییەكی باش بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.