Erbil 23°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:41

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق: سه‌رژمێری پێوه‌ره‌ بۆ دابه‌شكردنی بوودجه‌

100%


 سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رژمێری دانیشتووان ده‌بێته‌ پێوه‌رێك بۆ دابه‌شكردنی بوودجه‌ و راستكردنه‌وه‌ی رێگه‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنان. 

عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێین سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و ئه‌مه‌ش دوای 37 ساڵ دێت كه‌ كۆتا سه‌رژمێری ئه‌نجام دراوه‌.

 گوتیشی، سه‌رژمێری رێگه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كارایی پڕۆسه‌ی پلان دانان ده‌كاته‌وه‌ و واده‌كات رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری راست بكه‌ینه‌وه‌. سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شڵێت، سه‌رژمێری پێوه‌رێكی بنه‌ڕه‌تییه‌ بۆ دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌ و ته‌رخانكردنی دارایی له‌ نێوان پارێزگاكان.

 ده‌شڵێت، داوا له‌ خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزمان ده‌كه‌ین كه‌ چالاكانه‌ به‌شداری بكه‌ن و هه‌موو جۆره‌ پاڵپشتییه‌ك پێشكه‌ش به‌ تیمه‌كان بكه‌ن كه‌ ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها داتای دروست و راسته‌قینه‌ به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ فۆڕمی سه‌رژمێریه‌كه‌دا هاتووه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ خاڵی ده‌ستپێكه‌ به‌ره‌و دامه‌زراندنی دروستی حوكمڕانی باش و ئابورییه‌كی تۆكمه.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.