Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 19:21

لە ڕێگەی سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان تا ئێستا 1155 هاووڵاتیی سکاڵایان تۆمار کردووە و چارەسەر کراون

100%

سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان، لە 3ی ئابی 2023 کەوتە کار؛ هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی پێگەی CCS.DIGITAL.GOV.KRD سکاڵاکانیان بگەیەنن و بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانیان دەکرێت.

مەهدی ئاژگەیی، بەڕێوەبەری کاروباری سکاڵای هاووڵاتییان لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "هەموو هاووڵاتییەك دەتوانێت لە ڕێگەی سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان، سکاڵاکانیان پێشکەش بکەن و پاشان لایەنی پەیوەندیدار بە پێی یاسا بڕیاری لەسەر دەدات".

سیستەمەکە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بە هەماهەنگی کێشەکانی خەڵک چارەسەر دەکرێت.

تا ئێستا هەزار و 155 سکاڵا لەم سیستەمە لە لایەن هاووڵاتییانەوە تۆمار کراون و زۆربەیان چارەسەر کراون.

کابینەی نۆیەم کاری لەسەر بەهێزکردنی متمانەی خەڵک و حکومەت کردووە و یەکێک لە هەنگاوەکانیشی، دانانی سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان بووە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.