جارێكی دیكه ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له شاری ته‌لئه‌بیب به بۆمبی ئاگرین هێرشی كرایه سه‌ر و دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، له‌سه‌ر رووداوه‌كه سێ كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.
پۆلیس و دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل ناسراو به (شین بێت) لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئاشكرایان كرد، شه‌وه‌ی رابردوو دوو بۆمبی سوكی ئاگرین لە حەوشەی ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل كه‌وتوونه‌ت خواره‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، له كاتی رووداوه‌كه نتانیاهو و ئەندامانی خێزانەکەی لە ماڵەوە نەبوون. هاوكات ئاسایشی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یەکشەممە ئاشکرایکرد به تۆمه‌تی هەڵدانی بۆمبی ده‌نگی بۆ سه‌ر ماڵی نەتانیاهۆ سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووه. لای خۆیه‌وه ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی نتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی به به‌زاندنی سه‌رجه‌م هێڵه سووره‌كان ناوبرد.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە دەزگای ئاسایشی شین بێت و پۆلیسی ئیسرائیل و سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکانی ئیسرائیل دەستبەجێ و بە هێزێکی تەواوەوە بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە جددییە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.