Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 05:13

نادال ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كی كرد بۆ به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتی جامی ده‌یڤس

کوردستان TV
100%


ڕافایل نادالی یاریزانی دێرینی ئیسپانی به‌رده‌وامه‌ لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداریکردن لە یاری کۆتایی جامی دەیڤس، کە لە 19 بۆ 24ی ئەم مانگە لە شاری مەلەگای ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، کە ئه‌مه‌ش دوا پاله‌وانێتی ده‌بێت كه‌ وه‌كو یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر به‌شداری دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فیدراسیۆنی تێنسی ئیسپانیا، نادال وتی: ئەگەر خۆم وەک ئامادەکارییەکی ڕاستەقینە نەبینم بۆ ئەوەی چانسی بردنەوەی پێشبڕکێی تاکەکانم هەبێت، ئەوا من یەکەم کەسم کە حەز دەکەم یاری نەکەم.

براوەی 22 جار گراند سلام ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە مەلەگا؛ دوای ماوەیەکی کەم لە هاتنی، لە ئیمکاناتی کۆشکی وەرزشی مارتن کاربینا مەشق و ڕاهێنان دەکات، کە میوانداری گرنگترین ڕووداوە نێودەوڵەتییەکانی تێنس دەکات بۆ ماوەی دوو هەفتە، میوانداری قۆناغی کۆتایی جامی بیلی جین کینگ و پاشان جامی دەیڤس دەکات.

یاریزانە ئیسپانییەکە لە کۆی شەش نازناوی جامی دەیڤس کە له‌ ئیسپانیا ئه‌نجام دراوه‌ ، پێنج نازناوی بەدەستهێناوە، دڵخۆشە بە گەڕانەوەی بۆ ناو یاریگا.


ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 دوایین ئامادەبوونی ئەو ئیسپانییە بوو لە پاڵەوانێتییەکدا، جگە لە پێشانگای پاڵەوانێتی شەش پادشای تێنس، کە لە ڕیاز بەڕێوەچوو.

لەمبارەیەوە ئەو ئیسپانییە دەڵێت: بە جۆرێک یان جۆرێکی تر توانیم ئامادەکاری باش بکەم و هەر بۆیە لێرەم نادال کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە بە شێوەیەکی ئاسایی ڕکابەری بکات، پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ جامی دەیڤس و ڕکابەرییەکانی تیپەکان هەیە.

لەمبارەیەوە یاریزانە تەمەن 38 ساڵەکە ئەم پێشبڕکێیەی وەبیرهێنایەوە و دەڵێت: پێموایە یەکەم خۆشی گەورەم وەک یاریزانێکی پیشەگەری تێنس، جامی دەیڤس بوو لە ساڵی 2004.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.