درەنگانی شەوی رابردوو لە ئەندۆنیسیا بوومەلەرزیەكی بەهێز بە گوڕی 6.5 پلەی رێختەر رووی دا.
ئاژانسی جیۆفیزیای ئەندۆنیسیا بڵاوی كردەوە: شەوی رابردوو لە ناوچەی بابوا لە رۆژهەڵاتی ئەندۆنیسیا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.5 پلەی رێختەر رووی دا.
بڵاویشی كردەوە: بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 10 كم لە ژێر زەوییەوە دروستبووە، تا ئێستا مەترسی دروستبوونی سۆنامی بەهۆی بوومەلەرزەكە نییە.
ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستا زانیاری لەسەر بوونی زیانی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەكە تۆمار نەكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.