Erbil 9°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 19:54

هەولێر... زیاتر له‌ 7 هەزار هاوڵاتی سوودمەند بوونە لە ڕێگەپێدانى زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنى

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2024.11.13، لە سەر فەرمان و ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا وەک قۆناغى نۆیەم ( 150 ) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرى پارێزگا ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە لیژنەى پارێزگا کرد و گوتى: "بابەتى زەوى سندووقى بەشێکى دیکەیە لە خزمەتگوزارییەکان، کە دوا بە دواى فەرمانى رێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستى پێکراوە، بۆبە بەناوى خۆمان و بەناوى ئێوەوە سوپاسى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندی هەژاران و کەمدەرامەتان، ئومێدى دەکەین لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانتان بکەن و ببن بە خاوەن خانووى خۆتان".

جێگەى باسە، لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان، وه‌ك كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانى هەژار و کەم دەرامەت، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون، بڕیارى تەملیککردن و مۆڵەتپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقى دراوە و لە سنوورى پارێزگاى هەولێر تاوەکو ئێستا زیاتر له‌ ( 7 هەزار و 350 ) هاوڵاتیی سوودمەندبوونە و ڕێگەپێدانیان پێدراوە خانوو لە سەر ئەرزى سندووقى دروستبکەن و خانووەکانیان لە نێو حەرمى گوند دروستبکەن و نۆژەن بکەنەوە، هێشتاش بەشیکى زۆرى مامەڵەى دیکەى هاوڵاتییان لەلایەن لیژنەى پارێزگا ماوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.