Erbil 9°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 04:44

ئه‌مه‌ریكا چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ ئێرانی له‌ سووریا بۆردومانكرد

کوردستان TV
100%

     
ئه‌مه‌ریكا چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ ئێرانی له‌ سووریا بۆردومانكرد. فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند:9 ئامانجیان له‌ سوریا بۆردومانكردوه‌، هاوكات دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بۆ پاراستنی هێزه‌كانمان له‌ سووریا.

 ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانمان له‌ دوو ناوچه‌ی تایبه‌ت به‌ گروپه‌ ئێرانییه‌كان له‌ سووریا هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر9 ئامانج، ئه‌وه‌ش له‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌و گرووپانه‌ بووه‌، بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا. 

ژه‌نه‌ڕاڵ مایكل ئێریك كورێلا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌م لێدانانه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردنی توانای گروپه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران بۆ پلاندانان و ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی داهاتو بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژی داعش. 

كورێلا گوتیشی، په‌یامه‌كه‌مان ڕوون و ئاشكرایه‌ كه‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا قبوڵ كراو نیه‌ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی هێرشه‌كان ده‌بینه‌وه‌.  

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.