وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیران له لێدوانێكی بە ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەتی ڕاگەیاندووە: هێشتا مەترسیی فراوانبوونی شەڕ و ناسەقامگیری لە ناوچەکەماندا مەترسییەکی بەهێزە.
هه‌روه‌ها د.فوئاد حوسێن له‌باره‌ی به‌رده‌وامی شەڕ و ململانێیه‌كانی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵلا و حماس و شه‌ڕی لوبنان و غەزە هۆشداری دا و رایگەیاند، بەردەوامیی شەڕ لەسەر عێراق مەترسییە، بەتایبەت هەڵکشانی ململانێ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر عێراق مەترسیدارە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: شەڕ و هێرش و بەرپەرچدانەوە بە چەک و مووشەک و فڕۆکەی درۆن لە عێراقەوە، وڵاته‌كه دەخاتە نێو جوگرافیای شەڕەوە، بۆیە ئێمە لەباره‌ی ئه‌م بابەتەوه هۆشداری دەدەین.
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیشیکرده‌وه دیدار و پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە ئاستە جیاجیاکاندا بەردەوامن، راشیگه‌یاند، ئێرانییەکان بە ڕوونی بەڵێنیان داوە، بە هیچ جۆرێک بۆ هێرشكردنه سەر ئیسرائیل خاکی عێراق بەکار ناهێنن.
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژانه ملیشیاكانی عێراقی نێو به‌ره‌ی موقاومه كه له لایه‌ن ئێرانه پاڵپشتی ده‌كرێن به درۆن و هاژه‌ك خاكی ئیسرائیل ده‌كه‌نه ئامانج و ئیسرائیلیش هۆشداری داوه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشانه خاكی عێراق ده‌كاته ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.