Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:13

به‌رهه‌می دانه‌گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه‌

کوردستان TV
100%


كۆمپانیای دانه‌گاز رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌مهێنانی له‌ هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه‌ و كێڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی گاز له‌ كۆرمۆر دروست ده‌كه‌ن. 

كۆمپانیای دانه‌گاز كه‌ گەورەترین کۆمپانیای گازی کەرتی تایبەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاسته‌ و كار له‌ چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌ڵێت، به‌رهه‌مهێنانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌دا سێ زیادی كردووه‌ و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیشیان بۆ 38 هه‌زار و 200 به‌رمیل له‌ رۆژێكدا زیاد كردووه‌، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان. 

ئاشكراشی ده‌كات، بەراورد بە 9 مانگی ساڵی ڕابردوو قازانجیان 11 له‌سه‌د کەمبووەتەوە و دابەزیوە بۆ 12% ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان له‌ میسر سه‌دا بیست و چوار كه‌میكردووه‌. 

كۆمپانیاكه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات، پلانیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم دەست بەدروستکردنی کێڵگەیەکی دیکەی گاز لە کۆرمۆری سنووری چەمچەماڵ بکەن.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.