Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 05:50

ئەمڕۆ تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی (TBI) کۆدەبنەوە

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی11ی2024 تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی (TBI) کۆ دەبنەوە.

 پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە مەبەستی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی ڕێکارەکان لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من، ئەمڕۆ هەردوو تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراق بۆ بازرگانی (TBI) کۆ دەبنەوە.

هەورامانی باسی لەوە کرد، ئەو بانکانەی پرۆژەی هەژماری من،  لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە دانانیان پێدا نراوە، یاسایین و هیچ کێشەیان نییە.

دووشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2024،  عەقیل شوێلی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی بانکی TBI بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتینکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بانکەکەمان گرێبەستی لەگەڵ پرۆژەی 'هەژماری من' ئیمزا کرد.

ئەو بەرپرسەی بانکی 'تی بی ئای' باسی لەوەش کرد "تەنها یەک لقی بانکیمان لە هەرێمی کوردستان هەیە و لە نزیکترین کاتدا دوو لقی دیکەش لە شارەکانی دهۆک و سلێمانی دەکەینەوە."

شوێلی، ڕوونیشی کردەوە، لە چوارچێوەی گرێبەستەکە، بڕیارە پڕۆژەی "هەژماری من" دانانی ATM بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە ئەستۆ بگرێت، 34 هەزار فەرمانبەر ناوی خۆی  تۆمار کردووە و ئێستا نزیکەی 10 هەزار بەشداربوو ماستەرکارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، هەر ئەمڕۆ 3900 کارتی دیکەیان ڕەوانەی لقی هەولێر کردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.