ئەمڕۆ پێنجشهممه 7ی11ی2024، زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەولێر دابەش دەکرێت. سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، له رێگهی تیروپشک زهوی بەسەر سێ هەزار فەرمانبەری چوار وەزارەت دابەش دەکرێت.
کارزان هادی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەشڵێت ئێمە لە ڕابردوودا ڕامانگەیاندبوو دەبوو زووتر تیروپشکەکە بکرێت، بەلام بە هۆکاری ئیداری و تەکنیکی نەمان ویست کێشە ڕووبدات، چونکە ئەو ناوانەی هاتبوونە لامان تێکەڵاو ببوو، ئێستە ناوەکان جیا کراونەتەوە و ئەمڕۆ زەوی بەسەر فەرمانبەرانی چوار وەزارەت دابەش دەکرێت.
ئەوانیش وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار، کاروباری کۆمەڵایەتیی، پەرلەمان، وەزارەتیی پلاندانان.
کارزان هادی راشیگەیاند، لە قۆناغی یەکەمدا سێ هەزار پارچە زەوی دیاریی کراوە بۆ فەرمانبەران و لە هەفتەی داهاتووشەوە تیرووپشک بەردەوامیش دەبێت، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێی ئەوە دەکەین ناوەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتیی شارەوانیی، بۆ ئەوەی بتوانین تیروپشکیان بۆ بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.