Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:10

گوژمه‌ بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی خەرج دەكرێت

100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكی وەزاریدا لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (697،469،000)دینار دا بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
پڕۆژەكان بریتین لە كاری دابینكردنی لم و بوحس و چەو بۆ كارگەی قیری شارەوانی بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی و كاری دروستكردنی  تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ چەند كۆڵانێك لە سەرەتای گوندی قولەڕەیسی خواروو، لەگەڵ پڕۆژەی دروستكردنی شۆستە بۆ بەشێك لە شەقامی حەمەجەزا و دروستكردنی قادرمە و دیوار لە گەڕەكی كانی با و جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی بەشێك لە شەقامی 30مەتریی نێوان جیاكراوەی 119ك و 124ی كەڵەكن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.