Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:23

کامالا هاریس: ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ داهاتووی ئەمەریکاییەکان

کوردستان TV
100%


کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان لە ویلایەتی پێنسلڤینیا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند ئەم هەڵبژاردنە بۆ داهاتووی ئەمەریکا چارەنووسازەو زۆریش گرینگه‌. 

لە کۆتا گوتاری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان لە ویلایەتی پێنسلڤینیا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە بۆ داهاتووی ئەمەریکا چارەنووسازە، هەڵبژاردنەکە زۆر سەخت دەبێت، هەربۆیە پێویستیان بە دەنگی تاک بەتاکی ئەمەریکاییەکان دەبێت. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستە دەرفەتە تا ئەمەریکییەکان کۆتایی بە سیاسەتی ده‌ ساڵەی ترس و تۆقاندن بهێنن و لاپەڕەیەکی نوێ لە وڵاتەکەیان هەڵبدەنەوە.

 هاریس گوتیشی: کاری زۆرمان لەبەردەستە، بەڵام ئێمە ئەم هەڵبژاردنە دەبەینەوە، هەرچەندە ئەمە شاراوە نییە ئەم هەڵبژاردنە سەخت دەبێت، هەربۆیە دەنگی هەر یەکێک لە ئێوە و هاوڕێ و نزیکەکانتان گرنگە.

 باسی لەوەش کرد، من وەک سەرۆک بەدوای بەرژەوەندی سیاسییەوە نیم، بەڵکو بەدوای پێشخستنی ئەمەریکاوەم، بەڵین دەدەم ئەمەریکا لەپێش پارتە سیاسییەکان دابنێم و سەرۆکێک بم کە گوێ لە نەیارەکانیش بگرێت نەک وەک دوژمن سەیریان بکات. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.