Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 00:04

وەزارەتی پەروەردەی سووریا مامۆستا بۆ وانەی کوردی دادەمەزرێنێت

100%

وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی سووریا ڕایگەیاند کە دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندنی مامۆستا بە مەبەستی وانەبێژی و خوێندنی زمانی کوردی کردووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پەرەپێدان لە وەزارەتی پەروەردە، پڕۆسەی وەرگرتنی داواکاریی ئەو کەسانەی ئارەزووی دامەزراندنیان وەک مامۆستای زمانی کوردی هەیە دەستیپێکردووە. وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەلە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە میلاکی وەزارەتەکەدان یان لە دەرەوەی وەزارەتن و خاوەنی بڕوانامە و توانای پێویستن لەو بوارەدا.

وەزارەتی پەروەردەی سووریا داوای لە خوازیاران کردووە، بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان سەردانی پێگەی فەرمیی وەزارەت بکەن و فۆڕمی ئەلیکترۆنیی تایبەت بەو دامەزراندنە پڕ بکەنەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.