Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 02:30

وەزیری دەرەوەی ئێران: تەنیا بە ئاگربەست ڕازی نابین و دەبێت جەنگ کۆتایی پێ بهێنرێت

100%

عەباس عێراقچی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پەیامی ڕوونی ئاراستەی نێوەندگیرەکان کردووە و تێیدا جەختی کردووەتەوە کە تاران تەنیا بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕازی نابێت، بەڵکو دەبێت جەنگ بە تەواوی کۆتایی پێ بهێنرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئاب، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران لە زاری عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە: بە نێوەندگیرەکانمان ڕاگەیاندووە کە ئێمە ئاگربەست قبووڵ ناکەین، بەڵکو پێویستە کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت.

سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت ئاسایش لە کەنداو ئاسایشێکی بەکۆمەڵ بێت و هەموو ڕەهەندە ئابوورییەکانیش بگرێتەوە. عێراقچی گوتی: قەتەر لەگەڵ پاکستان ڕۆڵێکی ئێجگار گرنگیان گێڕاوە و هاتوونەتە نێو پڕۆسەی نێوەندگیرییەوە.

عەباس عێراقچی جەختی لەوەش کردەوە کە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ قەتەر لە قۆناغێکی زۆر باش دایە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.