له هه‌ولێر سێ هه‌زار پارچه‌ی زه‌وی دیكه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی پێنجشه‌ممه له هه‌ولێر تیروپشک بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه تیروپشک بۆ دابەشکردنی سێ هەزار پارچە زەوی بەسەر شایستەبوواندا دەکرێت و پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت و لە قۆناغی داهاتوو زیاتر لە 2 هەزار پارچە زەوی لە شارەوانی هەولێر دابەش دەکرێن.
لە شازده‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و یەکەم جار ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ قۆناغی یەکەمی دابەشکردن راگه‌یه‌ندرا.
رووبەری ئەو زەوییەی بە هەر فەرمانبەرێک دەدرێت 200 مەتر دووجایە و دابەشکردنیشی بەشێوەی تیروپشک و بەپێی سیسته‌می خاڵبەندی و ساڵانی خزمەت و ژمارەی ئەندامانی خێزان و شوێنی نیشتەجێبوون دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.