بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیووم بۆ گەورە شارەوانیی مێردین، شارەوانیی ئێلیهـ و شارەوانیی خەلەفەتی لە رووهای باکووری کوردستان دانران.
پهیامنێری كوردستان تیڤی له ئامهد رایگهیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی11ی2024، هێزە ئەمنییەکان لە شاری مێردین بەردەم بینای گەورەشارەوانیی شارەکەیان گەمارۆدا و فەرمانی وەزارەتی ناوخۆیان لەبارەی دانانی قەیووم گەیاندووەتە ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین.
لهوباروه ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانیی شارەوانیی گەورەی مێردین له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی نوسی، ڕێگا نادەین ئیرادەی خەڵک دەستی بەسەردا بگیرێت.
وتیشی، كۆڵ نادهین و لە خەبات بۆ دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی بهردهوام دهبین.
ههروهها به گوێرهی میدیاكانی توركیا سهر له بەیانیی ئەمڕۆ شارەوانی ئێلیهـیش قەیوومی بۆ دانراوه و فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی دانانی قەیووم گەیهندراوەتە گوڵستان سۆنوک، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئێلیهـ و لە شوێنی ئەو، ئەکرەم جانئاڵپ پارێزگاری ئێلیهـ بە قەیووم دانراوە.
ههر ئهمڕۆ بهیانی سهرۆكی شارەوانیی خەلفەتی لە سنووری رووهای باکووری کوردستانیش له پۆستهكهی لادرا و له شوێنی ئهو قەیووم دانراوه.
ئەم سێ شارەوانییەی قەیوومیان لەسەر دانراوە، سەربە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ناسراو به دەم پارتین. ئەم هەنگاوە پێچەوانەی ئەو بانگەشە میدیانەیە کە حکومەتی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کوردا دەیکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.