نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سوودانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
نووسینگەی رایگەیاندنی سەرۆك وەزیران تەنیا هەواڵی گەیشتنی سوودانی بۆ ئەنقەرە و كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاو كردەوە، زانیاری دیكەی بڵاو نەكردەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە شەوی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ ئەو لیژنەیە كردبوو كە سەرپەرشتی بەدواداچوون و جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتن و یاداشتانە دەكات كە لەنێوان عێراق و توركیا واژۆ كرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.