Erbil 11°C پێنجشەممە 31 تشرینی یەکەم 00:31

ماستەرپلانی گەشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێكرد

100%

بە چاودێری مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ماستەرپلانی گەشتیاری بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستی پێكرد و بەوەش سۆران لەڕووی گەشتیارییەوە دەچێتە قۆناغێكی ترەوە. 

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی كرد و تیشكی خستەسەر زەروورەتی هەبوونی ماستەپلانێكی گەشتیاری بۆ ناوچەكە، ئەمساڵ لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكوومەت، هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ماستەرپلانی گەشتیاری بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستی پێكرد. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویكردەوە لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماستەر پلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستی پێکرد. ئاماژەی بەوەش كردووە، كە دوای سەردانێکی مەیدانی تیمی دیزاینەر و کۆمپانیای جێبەجێکار، لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گفتۆگۆ لەسەر میکانیزم و جێبەجێکردنی پلانەکان کرا، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە گەورەترین ماستەرپلانی گەشتیاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەند پڕۆژەیەکی گەشتیاریش دەخرێنە واری جێبەجێکردن، سۆران لە بواری گەشتیارییەوە دەچێتە قۆناغێکی تر.

 پێشتریش سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەفەرمی ماستەرپلانی گەشتیاری بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیاند. 

دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بە ئامادەکردنی ماستەرپلانێکی گەشتیاریی مۆدێرن کرد و لە ئێستادا هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماستەرپلانەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی بیانییەوە دەستی پێکردووه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.