Erbil 11°C پێنجشەممە 31 تشرینی یەکەم 00:33

كۆڕبەندی ئابووریی ئیسپانیا و هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت

100%


 شاندێکی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی  حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و بە یاوەری كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەت و دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیسپانیا و پورتوگال، لەگەڵ میریام فۆرتێس كوینتانیلا، سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەرێمی مورسیا كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ له‌بارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی مورسیا، لە بواری پەیوەندیی ژوورە بازرگانییەكان و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی و ئاودێری كرا.
لە بەشێكی ديكه‌ى دیدارەكەدا هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی كۆنفراسێكی هاوبەش بە ناوی (كۆڕبەندی ئابووریی ئیسپانیا – كوردستان) كرده‌وه‌، بۆ هەمان مەبەستيش، بڕیارە وەفدێكی ژووری بازرگانی و وەبەرهێنانی مورسیا سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، بە ئامانجی ئامادەكاری و ڕێكارەكانی دەستپێكردنی كۆڕبەندەكە.

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.