Erbil 20°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 11:03

سەرۆكی حكوومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 10/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە.

سەرۆكی حكوومەت لە میانی بەسەركردنەوەی پێشانگەكەدا، سەردانی سەرجەم بەشەكانی كرد و لە نزیكەوە لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیاكان گفتوگۆی لەبارەی پرۆژە و كارەكانیان و دیزایین و نەخشەی پرۆژەكانیانی كرد.

پێشانگەكە بە بەشداریی چەندین كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەر كراوەتەوە كە هاوكات كۆمپانیاكانی تایبەت بە بوارەكە لە 15 وڵاتی دونیا بەشدارییان تێدا كردووە كە دیارترینیان كۆمپانیاكانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و ئاسیا و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا بەشدارن و بڕیارە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.