Erbil 13°C دووشەممە 28 تشرینی یەکەم 21:35

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە

100%

ئەمڕۆ دووشەممە جارێكی دیكە بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراق لە بۆڕسە و نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەرزبووەوە.

ئەم ئێوارەیە لە نووسینگەكەكانی گۆڕینەوەی دراو لە شاری هەولێر بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن بووە 151 هەزار و 500 دینار، بۆ كڕینیش بووە 151 هەزار دینار.

بەهەمانشێوە لە شاری بەغداش بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە، بەشێوەیەك كە 100 دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتبووە 152 هەزار دینار، بۆ كڕینیش بەهاكەی 150 هەزار دینار بووە.

لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقیش بەهای دۆلار بەرزبووەوە، بۆ نموونە لە نەینەوا و بەسڕە بەهاكەی گەیشتە نزیكەی 152 هەزار دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە لەم كاتانەدا بەهای 100 دۆلار لە شاری هەولێر 151 هەزار و 750 دینار بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.