Erbil 13°C دووشەممە 28 تشرینی یەکەم 21:31

ڤیدیۆ.. ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر کۆمپانیایەکی ساختەکردنی پاتریی ئۆتۆمبێلدا گرت

100%


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر کۆمپانیایەکی ساختەکردنی پاتریی ئۆتۆمبێلدا گرت. 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "دواى بەدەستگەیشتنى زانیارى و بەڵگە و چاودێریکردنی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر، لەسەر کۆمپانیای (ریال كینگ) بۆ فرۆشتنی پاتریی ئۆتۆمبێل، دەرکەوت کە کۆمپانیای ناوبراو، پاتریی ئۆتۆمبێل لە  ئێران و تورکیاوە هاوردە دەکات، دواتر پاترییەکان لەناو کۆگایەک لە نزیک شاری هەولێر، بە ستیکەری کۆمپانیاکانی تر دەستکاری و ساختە دەکات و ژمارەی ئەمپێرەکانی سەر پاترییەکان زیاد دەکات.

 هەروا لە ڕاگەیانراوەکەدا ڕوون کراوەتەوە تەزووی پاترییەکان لە25 بۆ 30 ئەمپێری کراوەتە 60 ئەمپێری و زیاتر لە 20 هەزار دانەی ئەم پاتریانەیان لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان ساخ کردووتەوە.

 لە ئەنجامى پێشکەشکردنى زانیاری و بەڵگەکان بۆ دادوەرى لێکۆلینەوەى ئاسایش فەرمانى دەستگیرکردن و گرتنەبەرى ڕێکارە یاساییەکان دەرچوو و خاوەن کۆمپانیاکە بەناوی ( ک . و . ج) و کرێکارێکی بیانی بەناوی (ڤ . چ . چ) کە دەستیان لەم ساختەکاریەدا هەبوو، دەستگیر کراون و پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، هەروەها دەست بەسەر یازده‌ هەزار دانە پاتریدا گیراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.