گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی له عێراق هێرشی بۆ سەر پێگەیەکی سەربازیی ئیسرائیل ئه‌نجامدا. گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایانگەیاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی10ی2024، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی سەربازی لە باکووری ئیسرائیل و زیانی هه‌بووه.
له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسڕائیل كه زیاتر له ساڵێكه، گرووپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌عێراق به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری ئیسڕائیل، له تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و باشووری لوبنان.
جێی ئاماژه‌یه درێژه‌دان به شەڕی غەززە و هێرشی سه‌ر حزبوڵڵای لوبنان له‌لایه‌ن سوپای ئیسڕائیل، وایكردووه گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، ده‌ستوه‌ردان لە ناوچەکە بكه‌ن و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕه‌كه فراوانتر بووه و به‌ره‌و ئاڵۆزی ته‌واو ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.