دواى بڕیاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم پاش رێككاره‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ستی پێكرد، سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە سلێمانیش دەڵێت، تا ئێستا زیاتر له 1500 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكراوه.
تەلار نەجات، سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە سلێمانى راشیگەیاندووه، "وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار وەکو قۆناخى یەکەم رەزامەندیی نیشاندا بۆ دابەشکردنى زیاتر لە 6 هه‌زار و577 پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەرانى فەرمانگەکانی شاری سلێمانى، ئەوەش دوای ئەوەی کە وردبینی لە ناوەکانیان کرا زه‌وییان پێده‌درێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی له ئێستادا زیاتر له هه‌زار پێنج سه‌د پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكراوه، سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە سلێمانى ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی دیکەدا رێنوێنیمان بۆ فەرمانگەکان ناردووە و داوامان کردووە بەرایی و بەڵگەنامەکانی فەرمانبەران بنێرن بۆمان، بۆئەوەی رێکارەکانی دابەشکردنیان دەستپێبکەین.
شایه‌نی باسه ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 27ی ئاداری ئەم ساڵ بڕیاری دابەشکردنی زەوی به‌سه‌ر فەرمانبەر و خانەنشیناندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.