Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:12

سامانە سروشتییەكان: نەوتی سپی بەسەر 373 هەزار خێزان له‌ شاره‌كان دابەش كراوە و پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، زیاتر لە 373 هەزار حێزان نەوتی پاڵشتییكراوی حكوومەتیان بەسەر دابەشكراوە، كە زۆرترینیان لە هەڵەبجە و سۆران بووە.

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، رۆژانە نەوتی سپی دابینكراو لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابەش دەكرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، تاوەكو رۆژی 24ی10ی2024، نزیكەی 75 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 373 هەزارو 426 خێزان دابەش كراوە.

 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەو نەوتەی دابەشكراوە دەكاتە نزیكەی 35% كۆی نەوتی دابەشكراو.

 ڕاشگه‌یه‌ندراوه‌، لە هەڵەبجە زۆرترین نەوت دابەشكراوە كە دەكاتە 64% و دوای ئەویش سۆران دێت بە رێژەی 42%.

 وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕاشیگه‌یاندووه‌، ئێستا زیاتر لە 970هەزار خێزان ماون بەرمیلێك نەوت وەربگرن، كە زۆرترینیان لە سلێمانی و هەولێرن

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.