Erbil 20°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 12:25

ئه‌مڕۆ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول دێت

100%


چه‌ند شوێن و دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول وه‌رده‌گرن.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی10ی2024، موچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت: ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن،پۆلیسی دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان،سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان،سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.


ڕۆژی هه‌ینی 18ی10ی2024، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ خانەنشینی  شارستانیی دەستی پێكرد و به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ وه‌ریده‌گرن كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول دێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.