وەزیری ناوخۆی توركیا ژمارەی قوربانییان لە هێرشەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆكەوانی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بڵاوكردەوە.
عەلی یەرلی كایا وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەكەی ئەمڕۆ ئێوارە بۆ سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆكەوانی لە ناوچەی كەهرەمان كازان لە ئەنقەرە، 3 كەس كوژراون و 14 كەسی دیكەش بریندار بوون.
راشیگەیاند: هێزە ئەمنییەكانی توركیا توانیویانە دوو لەو چەكدارانە بكوژن كە هێرشەكەیان ئەنجامدابوو.
پێشتریش میدیاكانی توركیا بڵاویان كردبووەوە كە یەكێك لە چەكدارەكان لە كاتی هێرشەكەدا خۆی تەقاندۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.