هونه‌رمه‌ند په‌ره‌نگ فه‌رازمه‌ند: ساڵانێكی زۆره سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌م له سه‌ر موزیكی كوردی
هونه‌رمه‌ند په‌ره‌نگ فه‌رازمه‌ند: هه‌ر خزمه‌تێك له ده‌ستم بێ بۆ كوردستان و زانكۆكانی كوردستان درێغی ناكه‌م
هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار خاتوو(د.په‌ره‌نگ فه‌رازمه‌ند)،له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌ری له ساڵی 1982 له شاری مه‌هابادی ڕۆژه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه .له له ته‌مه‌نی 9 ساڵییدا به‌ژه‌نینی ئامێری پیانۆ ده‌ستی به‌هونه‌ری میوزیك كردوه.ئه‌و ساڵانێكی زۆره سه‌رقاڵی توێژینه‌وه له سه‌ر موزیكی كوردییه وه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا وه‌كو مامۆستای ئێتنۆموزیكۆلۆژی له زانكۆی (مارتین لۆتێر )،وانه ده‌ڵێته‌وه .له ئێستادا هونه‌رمه‌ند په‌ره‌نگ فه‌رازمه‌ند هه‌موو توانه‌كانی خۆی ته‌نیا له سه‌ر توێژینه‌وه مه‌یدانیه‌كانی له سه‌ر موزیكی كوردی له به‌شه جۆراو جۆره‌كانی كوردستان ته‌رخان كردوه... ئێمه به‌باشمان زانی بۆ ئاشنا بوون له كار‌و چالاكییه‌كانی به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ری بكه‌ینه‌وه.
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
*سه‌ره‌تا بابزانین ژه‌نیار(په‌ره‌نگ فه‌رازمه‌ند) چۆن ئاوێته‌ی هونه‌ری موزیك بوو؟
- من له بنه‌ماڵه‌یه‌كی میوزیك دۆست له دایك بووم له دایكێك كه له‌ساڵانی په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، له ڕادیۆ مه‌هاباد گۆرانی گوتووه و هه‌روه‌ها ئامێری كه‌مانی ژه‌نیوه. ڕۆژانه ماڵه‌كه‌مان به ده‌نگی موزیك و گۆرانی ده‌ڕازاوه. كه‌وابوو من له‌گه‌ڵ موزیك و گۆرانی گه‌وره بووم و موزیك هه‌میشه به‌شێك له ژیانی من بووه. هه‌ر دایكم و باوكییشم ئامێریان دا ده‌ستی من و خوشك و براكانم وه زۆریان به لاوه گرنگ بوو كه به شێوه‌یه‌كی پڕۆفێشناڵ موزیك فێر بین و له‌گه‌ڵ موزیك بژین. له نێو هه‌موو منداڵه‌كان هه‌ر من به شێوه‌یه‌كی ئاكادمیك درێژه‌م به هونه‌ر دا بۆیه كه‌سێك له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئاوا دا گه‌وره‌بووبێت بێگومان ئاوێته‌ی میوزیك و گۆرانی ده‌بێت.
*له نێو ئه‌و هه‌موو ئامێره میوزیكیانه بۆچی تۆ ئامێری پیانۆت هه‌ڵبژارد؟
- له ڕاستیدا هه‌ر دایكم و باوكم ئه‌و ئامێره‌یان دا ده‌ست من، به‌ڵام من به هه‌موو شێوه خولیای موزیك بووم وه له‌فێربوونی پیانۆ سه‌ركه‌وتوو بووم. به‌ڵام كه گه‌شتمه ته‌مه‌نی 15 و 16 ساڵان خۆم زیاتر له موزیكی ڕۆژهه‌ڵاتی و تۆنه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كاندا ده‌دۆزیه‌وه وه په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆحی زیاترم له‌گه‌ڵ تۆنه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان و به گشتی میوزیكی ڕۆژهه‌ڵاتی و له سه‌رووی هه‌مووان موزیكی كوردی درووست ده‌كرد، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش خۆم ئامێری تارم وه‌كوو ئامێری دووهه‌م هه‌ڵبژارد.
*كێن ئه‌وانه‌ی هاوكار و پاڵپشتی تۆیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیت و بگه‌یته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا؟
- به دڵنیاییه‌وه گه‌ر پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی دایك و باوكم نه‌بووایه به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌كوو ئه‌و سه‌رده‌می ئێران، هه‌رگیز نه‌مده‌توانی درێژه به هونه‌ر بده‌م. چوونكه له ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌م دا به‌ر به‌ست زۆر زۆر بوو له‌سه‌ر ڕێگای هونه‌ر و ژیانی هونه‌ری به‌تایبه‌ت بۆ خانمان. پاشانیش پاڵپشتی و دڵسۆزی مامۆستاكانم بوو كه زۆر هانیان ده‌دام به‌ره‌و پێشكه‌وتن بچم. هه‌ر بۆیه هه‌میشه مه‌منونیانم و ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌م.
*به‌رێزتان توێژینه‌وه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لتان له‌سه‌ر موزیكی كوردی ئه‌نجام دا كه چه‌ند ساڵێكی خایاند ، ده‌رئه‌نجامی به‌چی گه‌یشتی؟
- به‌ڵێ من ساڵانێكی زۆره كه سه‌رقاڵی توێژینه‌وه له سه‌ر موزیكی كوردی. وه‌كوو یه‌كه‌م هه‌نگاو هه‌وڵم دا ژه‌نینی ئامێرێكی كوردی وه‌كوو شمشاڵ فێر بم وه هه‌روه‌ها خۆم فێری خوێندنی مه‌قام و فۆرمه كوردیه‌كان كرد نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ببمه گۆرانیبێژ یا خود شمشاڵ‌ژه‌ن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له دنیا و له ڕۆحی موزیكی كوردی تێبگه‌م. پاشان توێژینه‌وه‌كانم به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی ئه‌نجام دا له دوایشدا كتێبێكم له سه‌ر موزیكی كوردانی دیاسپۆڕا له سوید به زمانی فارسی نووسی كه به ته‌مام وه‌ریگێرمه‌وه بۆ سه‌ر ئینگلیزی. ئێستاش خه‌ریكی نووسینی كتێبێكم له‌سه‌ر بابه‌تی هێز و جه‌نده‌ر له موزیكی كوردی دا كه به زمانی ئینگلیزیه وه تا ساڵی داهاتوو بڵاو ده‌كرێته‌وه. دوو ئاڕتیكلیشم له سه‌ر ئامێره موزیكیه‌كان وه هه‌روه‌ها مه‌قام و فۆرمه كوردیه‌كانی ناوچه‌ی موكریان نووسیوه. له داهاتووشدا به ته‌مای نووسینی كتێبێكم له سه‌ر فۆرم و مه‌قامه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشوور و باكووری كوردستان.
*له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا،مامۆستای ئێتنۆموزیكۆلۆژین له زانكۆی (مارتین لۆتێر )،ده‌كرێت باس له چۆنیه‌تی خوێندن له‌و زانكۆیه بكه‌یت؟
- له زانكۆی مارتین لۆتێری ئاڵمانیادا، سێ به‌شی جیاوازمان هه‌یه له‌سه‌ر موزیك كه لێره‌دا به هه‌ر به‌شه ده‌گووترێ "ئه‌نیستیتۆ": ئه‌نیستیتۆی موزیكی كلیسایی، ئه‌نیستیتۆی موزیك پێداگۆژی، وه هه‌روه‌ها ئه‌نیستیتۆی موزیك‌ناسی كه به‌شی ئێتنۆموزیكۆلۆژی لقێكه له موزیك‌ناسی كه چوار قۆناغی به‌كه‌لۆریۆس، مه‌جستێر و دكتۆرا و پۆست دكتۆرا له خۆ ده‌گرێت. هه‌ڵبه‌ت له ئه‌نیستیتۆی موزیك‌ناسی خوێندكاری به‌كه‌لۆریوس و مه‌جستێر ده‌بێ له هه‌موو كۆرسه‌كانی به‌شه‌كانی ئێتنۆموزیكۆلۆژی، موزیك‌ناسی مێژوویی، موزیك‌ناسی سیستماتیك وه هه‌روه‌ها موزیك و میدیا به‌شداری بكه‌ن. به‌ڵام ئازادن كه پڕۆژه‌ی كۆتایی خوێندنیان له كام له‌و بوارانه‌دا بنووسن. به‌ڵام له قۆناغی دكتۆرا و پۆست دكتۆرا ته‌نیا ده‌توانن بۆ نموونه له سه‌ر ئێتنۆموزیكۆلۆژی تێزه‌كه‌یان بنووسن.
* وه‌كو ژه‌نیارێك موزیكی كوردی له ئێستادا له چ ئاستێك دایه؟
- من حه‌ز ناكه‌م به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی یاخود نه‌رێنی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا موزیكی هه‌موو میلله‌تان ئاڵ و گۆڕی به‌سه‌ر داهاتووه وه هه‌میشه ئه‌و ئاڵ‌وگۆڕانه لایانگران و كه‌سانی ڕازی و ناڕازیان هه‌بووه. من وه‌كوو حه‌قیقه‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گر چاو له دۆخی ئێستای موزیكی كوردی به تایبه‌ت له باشوور و ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌م كه ستایل و شێوازی جۆڕاوجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگی له‌خۆوه گرتووه. زۆر جار شوناسێكی تێكه‌ڵاویان له موزیكی كوردی و غه‌یری كوردی به خۆ گرتووه. له هه‌موو ستایل و ژانره نه‌ریتی و غه‌یره نه‌ریتیه‌كانیشدا هه‌م موزیكی زۆر باشمان گوێ لێیه وه هه‌م كاری لاوازیشمان به گوێ ده‌گات. به‌ڵام له ڕووی ئه‌وه‌ی كه له سه‌رده‌می ئێستا دا هه‌موو كه‌س ده‌زگا و پلاتفۆرمێكی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به خۆی به‌رده‌سته هه‌موو جۆره به‌رهه‌مێك و به هه‌موو كوالیتیه‌ك به ئاسانی بڵاو ده‌كرێته‌وه. بۆیه به له‌چاو ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌ی كاره لاوازه‌كان له په‌نا كاره زۆر باشه‌كان زیادی كردووه.
*هیچ هه‌ماهه‌نگیت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هه‌یه؟بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه بگه‌ریته‌وه كوردستان؟
- به‌ڵێ من به‌رده‌وام له گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی زۆر باش له‌په‌یوه‌ندی دام و زۆر جار به سه‌عات خه‌ریكی گفتوگۆ كردن و ڕا و بۆچوون گۆڕینه‌وه‌ین وه هه‌موو ئه‌و گفتوگۆیانه به تایبه‌ت بۆ من وه‌كوو كۆرسێك وایه كه پڕه له فێركاری. به دڵنیاییه‌وه پێمخۆشه له كوردستان بم. به‌ڵام هه‌موو شت په‌یوه‌ندی به دۆخی ژیانی ئاكادمیكی من هه‌یه. له ڕاستیدا تا ئه‌و كاته‌ی خه‌ریكی كاری ئاكادمی بم بۆ هه‌میشه ناتوانم له كوردستان بم . به‌ڵام هه‌ر خزمه‌تێك له ده‌ستم بێ بۆ كوردستان و زانكۆكانی كوردستان درێغی ناكه‌م.
*چۆن ده‌توانین شوناسی موزیكی كوردی بپارێزنین ؟
- ئه‌و پرسیاره تۆزێك قورسه! باشتره بڵێم هه‌ستیاره. له به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا و له هه‌ر به‌شێكی كوردستان موزیكی كوردی وه‌كوو هی هه‌موو میلله‌تانی دیكه شوناسێكی تایبه‌ت به ئه‌و سه‌رده‌می وه‌خۆ گرتووه. به‌ڵام به ڕای من له ئێستادا خۆ پاراستن له له لاسایی كردنه‌وه‌ی موزیكی توركی و عه‌ره‌بی و فارسی و میلله‌تانی دیكه وه هه‌روه‌ها تێكنه‌دانی گوێی بیسه‌ره‌كان وه ڕانه‌هێنانی گوێی ئه‌وان به موزیكی غه‌یری كوردی ده‌توانێ زۆر كاریگه‌ر بێ. ده‌بێ مامۆستاكانیش میتۆدێكی ته‌واو كوردانه بگرنه به‌ر بۆ فێركردنی نه‌وه‌ی نوێ. هه‌روه‌ها میدیاكان ڕۆڵێكی زۆر سه‌ره‌كیتریان هه‌یه بۆ پاراستنی شوناسی موزیكه‌كه‌مان. ئه‌وانیش ده‌بێ تۆزێك هه‌ستیارانه‌تر به‌رهه‌م بگه‌یێننه گوێی بیسه‌ری كورد. ناڵێم شتی سه‌رده‌میانه بڵاو نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵام ده‌كرێ له په‌نای شته سه‌رده‌میه‌كان، به‌رده‌وام فۆرم و ده‌نگه كوردیه ڕه‌سه‌نه‌كانیش بڵاو بكه‌نه‌وه. بۆ نموونه بۆ كوردێكی ڕۆژهه‌ڵات زۆر گرنگه كه گوێی له مه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان و كه‌ركوك و هه‌ولێر و خانقین ببێ. چوونكه شوناسی كوردی به ئاگادار بوون له كه‌لتووری هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان مانا په‌یدا ده‌كات و ده‌پارێزرێت.
هونه‌رمه‌ند په‌ره‌نگ فه‌رازمه‌ند له‌چه‌ند دێرێك دا:
. - له ته‌مه‌نی هه‌فده ساڵیدا ده‌ستی به فێر بوونی ئامێری تاری ئێرانی كردوه
- دوای ته‌واو كردنی خوێندن له قوتابخانه، له ساڵی 2001 بۆ خوێندنی باڵا له‌سه‌ر موزیكی كلاسیكی ڕۆژئاوایی ده‌چێته كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی تاران . به‌كه‌لۆریۆس و ماجستێری میوزیك وه پاشان ئێتنۆمیوزیكۆلۆژیی له زانكۆی تاران ته‌واو كردوه.
- دكتۆرای ئێتنۆمیوزیكۆڵۆژی له زانكۆی مارتین لۆتێری له وڵاتی ئا‌ڵمانیا خوێند وه له ساڵی 2020 ه وه بۆته مامۆستای به‌شی میوزیكۆلۆژی و ئێتنۆمیوزیكۆلۆژی له هه‌مان زانكۆ دا.
- بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ له چه‌ندین قوتابخانه‌ی موزیك له تاران و هه‌روه‌ها دوو ساڵ له زانكۆكانی ئێران وانه‌ی جۆراوجۆری موزیكی وتووه‌ته‌وه.
- له ساڵه‌كانی 2002 وه 2003 ئه‌ندامی گرووپێكی موزیكی كوردی بووه به‌ناو( نیشتمان) كه پێكهاتبوو له كۆمه‌ڵێك له خوێندكاره كورده‌كانی موزیك له زانكۆ جۆراوجۆره‌كانی تاران.
2000 - تا 2007 ئه‌ندامی ئۆركێسترای زانكۆی تاران وه هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئۆركێستڕای زانكۆی ڕادیو و ته‌له‌ڤیزیۆنی تاران بووه.
- له 2008 بۆته ئه‌ندامی ئۆركێسترای میللی سیمرغ له تاران.
-له ساڵی 2006 تاوه‌كو 2012 وه‌كو پیانیست ئه‌ندامی گرووپێكی سیانی میوزیكی كلاسیكی ڕۆژئاوایی له تاران كاری كردووه.
-له ساڵی 2013 تا ساڵی 2014 مامۆستای موزیك بووه له زانكۆی سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
- له ساڵی 2003وه تۆژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر موزیكی كوردی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور و باكووری كوردستان ده‌ستپێكردوه و له ساڵی 2017دا تۆژینه‌وه‌كانی گواستۆته‌وه سه‌ر موزیكی كوردانی دیاسپۆڕا له وڵاتی سوید.
- ماسته‌ر و تێزی دكتۆراكه‌ی له‌سه‌ر موزیكی دیاسپۆڕای كورد له سوید بووه، هه‌روه‌ها بابه‌تی (په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و جێنده‌ری له موزیكی نه‌ریتی و فرانته‌یشناڵی كوردیدا) نووسیوه.
له ساڵی2020 بۆته مامۆستای ئێتنۆموزیكۆلۆژی له زانكۆی مارتین لۆتێر (Martin Luther .University) - له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
هونه‌رمه‌ند په‌ره‌نگ فه‌رازمه‌ند: له‌گه‌ڵ میوزیك و گۆرانی گه‌وره بووم ، میوزیك هه‌میشه به‌شێك له ژیانی من بووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.