وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی دوو گوژمه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قامێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی دابان و داستان له شاری ڕانیه.
ئه‌و گوژمانه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی (100%)ی داهاتی شاره‌وانیی ڕانیه‌یه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه فه‌رمانی وه‌زاری بۆ ده‌ركراوه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قامێك له گه‌ڕه‌كی دابان به گوژمه‌ی (80،840،000)دینار، له‌گه‌ڵ كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قامێكی تر له گه‌ڕه‌كی داستان به گوژمه‌ی (80،440،000)دینار له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ڕانیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.