Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:33

ئه‌مڕۆ چوار وەزارەت و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن

100%

 دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بەردەواممه‌ و چه‌ند شوێن و وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ وه‌ریده‌گرن.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی10ی2024، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت:   وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و خوێندنی باڵا ، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەکان لەگەڵ یەکەکانی 70 و 80.


ڕۆژی هه‌ینی 18ی10ی2024، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ خانەنشینی  شارستانیی دەستی پێكرد و سبه‌ی پێنج شەممەش 24ی10ی2024 بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت. 

 

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.