ئێوارەی دوێنی سێشەممە یەکەمین شەپۆلی نوێی بەفربارین ناوچە کوێستانەکانی پڕژەی دەڤەری باڵەکایەتی سپیپۆش کرد.
لە گوندی (وێزە) کە بەرزترین گوندی ناوچەکەیە و نزیكهی2 ههزار و450مەتر لە سەر ئاستی رووی دەریا بەرزە، نزیک بە 5 سانتیمەتر بەفر باریوە و بە گوێرهی پێشبینیەکانی کەشوهەوا، تا بەرەبەیانی ئهمڕۆ به شێوهی پچڕ پچڕ لە ناوچەكهدا بەفر دەبارێت.
لهلایهكی دیكهوه پهیامنێرمان مههدی داود پێی راگهیاندین: هاوشێوەی سنوری باڵەکایەتی شهوی ڕابردوو لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری سیدەکانیش بەفر باریوە به تایبهت لە چیای هەلگورد و سەقەر و کوێستانەکانی هۆڕنێ باڵەکیان باریوە و بەگشتی کەشێکی سارد ڕووی لە ناوچەکە كردوە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.