Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:26

موحسین مەندەلاوی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەكات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆک ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت پێگەیشت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پەیوەندییەکەدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

رۆژانی هەینی و یەكشەممەی رابردوو (18 و 20ی 10ی 2024) لە هەرێمی كوردستان پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو.

پڕۆسەكە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەچوو و تێیدا رێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتییان 72% بوو.

بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی كە تا ئێستا كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بڵاوی كردۆتەوە، لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بووە بە بەدەستهێنانی 809 هەزار و 197 دەنگ كە دەكاتە هێندەی هەرسێ حزبی دووەم و سێیەم و چوارەمی هەڵبژاردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.