ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆك كۆماری عێراقەوە پێگەیشتووە و پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لێ كردووە.
ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عيراقەوە پێگەیشت.
بڵاویشی كردەوە: سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.