بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی – هەڵەبجە رایدەگەیەنێت كە پارتی بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت هێڵی سووری لەسەر هیچ لایەنێك نییە، بەڵام بەو مەرجەی هەر لایەنێك قەبارەی خۆی بزانێت.
عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: هەرچەندە رێژەی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردن لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە جیاوازی هەبووە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی رێژەی دەنگدان بەرزە و زۆر باشە.
گوتیشی: لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەنگی پارتی بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.
عەلی حوسێن هەروەها گوتی: بە تەنیا دەنگی پارتی لە دهۆك بەقەد هەموو دەنگی یەكێتییە لە هەر چوار پارێزگاكەدا.
بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی جەختیشی كردەوە كە بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت، پارتی هێڵێ سووری لەسەر هیچ لایەنێك نییە، بەڵام لایەنەكان دەبێت قەبارەی خۆیان بزانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.