Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:28

شوێنەوارێكی مێژوویی تەمەن 4 هەزار ساڵ لە كەركووك دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

لەنێو شاری كەركووك، شوێنەوارێكی مێژوویی دۆزرایەوە كە تەمەنەكەی بۆ 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و لەنێویشیدا چەندان پارچەی شوێنەواری مێژوویی دۆزرایەوە.

بەگوێرەی لێكۆڵێنەوەكانی دەستەی گشتیی شوێنەواری عێراق شوێنەوارە مێژووییەكەی كەركووك دەگەڕێتەوە بۆ 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا و بۆ سەرەتاكانی سەردەمی بابلی كۆن دەگەڕێتەوە.

هەر لەنێو شوێنەوارە مێژووییەكەدا، زیاتر لە 150 پارچەی شوێنەواری و كاری دەستی كۆن دۆزراوەتەوە.

دەستەی گشتیی شوێنەواری عێراق رایگەیاند كە لە لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی زانیاری دروست لەسەر شوێنەوارە مێژووییەكە بەدەستبێهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.