Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:21

ئەو منداڵە دۆزرایەوە كە دەگوترا كەوتۆتە نێو ئاوەڕۆوە

کوردستان TV
100%

ئەو منداڵە 3 ساڵانە دۆزرایەوە كە سەرەتا دەگوترا كەوتۆتە نێو ئاوەڕۆی كەندی دیانا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

بەرگریی شارستانی سۆران بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگادار کراینەوە بە ونبوونی مداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە شارەدێی دیانا، ڕاستەوخۆ چوار تیم دەرچوون بۆ شوێنی ونبوونەکە.

بڵاویشی كردەوە: دوای گەڕانێکی بەردەوامی چەند کاتژمێرک، دواجار لەلایەن تیمەکانمان لە گەرەکی برایەتی دۆزرایەوە و پاشان ڕادەستی خانەوادەکەی کراوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: لە سەرەتادا لەلایەن باوکییەوە ڕاگەیاندرا کەوا منداڵەکە کەوتۆتە نێو ئاوەڕۆیەکانی کەندی دیانا.

بەرگریی شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەش دا: دوای دڵنیابوون لە نەبوونی لەو شوێنە، هەڵساین بە ئاگادارکردنەوەی بەرێوەبەرایەتی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران بۆ سەیرکردنی کامێرەکانی نزیک شوێنەکە، دوای ئەوەی بەتەواوی دڵنیاکراینەوە کەوا منداڵەکە نەکەوتۆتە نێو ئاوەڕۆوە و بەرەو گەڕەکی برایەتی بە پایسکیل دەڕوات و لە وێشەوە دەچێتە پێش دوکانێک، هۆشیاری خاوەن دوکانەکە وا دەکات منداڵەکە لەلای خۆی بهێلێتەوە و دواجار لەلایەن تیمەکانمان دۆزرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.