هه‌ر له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه، و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردن و یه‌كه‌م بوونی، كوردستانیان له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ئاهه‌نگیان گێڕا و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان پیرۆز كرد.
له شاره‌كانی هه‌ولێر، سۆران، دهۆك، زاخۆ، ئاكرێ، شێخان و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه به ئاهه‌نگ و یاری ئاگری سه‌ركه‌وتنی پارتی پیرۆز كرا و هاووڵاتییان دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، پارتی له هه‌ولێر، 345 هه‌زار و 822 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و له پارێزگه‌ی دهۆكیش، 400 هه‌زار و 603 ده‌نگ و له سلێمانی 57 هه‌زار و832ده‌نگ و له هه‌ڵه‌بجه‌ش 4 هه‌زار و940 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و له هه‌ر چوار پارێزگه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری هه‌یه بۆ په‌رله‌مان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.