سكرتێری گشتیی حزبی موتەحیدون پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكات بەبۆنەی سەركەوتنی لیستی 190ی پارتی و پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
ئوسامە نوجەیفی سكرتێری گشتیی حزبی موتەحیدون لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا بۆ سەرۆك بارزانی نووسیویەتی "پیرۆزباییتان لێ دەكەم بەبۆنەی سەركەوتنی گەورەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان".
راشیگەیاند "بەهەمانشێوە پیرۆزبایی سەركەوتنی كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی گەلی كوردستان بۆ درێژەدان بەو رێبازەی كە جەنابتان رێبەرایەتی دەكەن".
بەگوێرەی دوایین ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە جیاكردنەوەی 99.63%ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە كە 809.197 دەنگە و دەكاتە هێندەی هەرسێ حزبی دووەم و سێیەم و چوارەمی هەڵبژاردنەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.