Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:24

باڵیۆزخانەی فڕەنسا خۆشحاڵە بە بەرزی رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی فڕەنسا لە عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەرزی رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فڕەنسا لە عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە "باڵوێزخانەی فەرەنسا پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە 20 ئوکتوبەری 2024 دەکات".

راشیگەیاند "باڵوێزخانە خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەو رێژە زۆرەی بەژداری دەنگدەران".

پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فڕەنسا ئاماژەی بەوەش دا "ئەم دەنگدانە هەنگاوێکی گرنگی سیاسییە بۆ هەرێم و بۆ عیراق بە گشتی"

بەگوێرەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەتدا بریتی بووە لە 72%.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.