ئەمڕۆ دووشەممە 2024.10.21، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە گوژمەى ( 437 ملیۆن و 219 هەزار دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگاى هەولێر و داهاتى شارەوانى، بەردی بناغەی 4 پرۆژەى خزمەتگوزارى لە دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنى شەقام لە گەڕەکى (ژین)ى ناحییەى دارەتوو دانرا، کە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بە جێبەجێدەکردنیان دەکرێت.
لە بارەى پڕۆژەکە، پارێزگارى هەولێر، ڕایگەیاند: " لە گەڕەکى ژینى ناحییەى دارەتوو بە بەردەوامى داواو داخوازى هاوڵاتییانى ئەوبووە کە بەشێک لەو شەقامە ناوخۆییانەى ماون قیرتاو بکرێت، بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ بەردى بناغەى ئەم پڕۆژەیەمان دانا، كە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەکانى ناحییەکە و گرفتی زۆرى هاوڵاتییان لەو گەڕەکە چارەسەر دەكات، هەروەها بە قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى دەبێتە هۆی ئاسانكارییەكی زۆر باش بۆ دانیشتووانی گەڕەكەكە و بە هەزاران ماڵ لێی سوودمەند دەبن، ئومێد دەکەین پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا و زووتر تەواوبکرێت ".
پڕۆژەکانیش بریتین لە:
یەکەم/ دروستكردنى شهقامێكى ( 15 ) مەترى بە درێژى 500 مەتر کە گەڕەکى ژین بە سەنتەرى ناحییەى دارەتوو دەبەسێتەوە.
دووەم/ دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامێکى ( 20 ) مەترى.
سێیەم/ دروستكردنى شهقامهناوخۆییهكانى كهرتى 2 ههزارى.
چوارەم/ کۆنکریتکردنى گۆڕەیانى مزگەوتى گەڕەک.
ههولێر.. بەردی بناغەی 4 پرۆژەى خزمەتگوزاریى لە گەڕەکى ( ژین )ى ناحییەى دارەتوو دانرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.